پاییزی ٢٧٢٥
- پاییزی 2725 ـی کوردی – 1404 ـی هەتاوی
- دەستپێکردن: دووشەممە 21:49 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- ماوە: 89 ڕۆژ و 20 سەعات و 43 خولەک
- Autumn 2025
- Start (September equinox): 22 Sep 21:49 RKUT
- Duration: 89 days, 20 hrs, 43 mins
لە ڕۆژژمێری کوردی و هەتاویدا دووشەممە 22 ـی 09 ـی 2025 ڕێکەوتە لەگەڵ 31 ـی خەرمانانی 2725 ـی کوردی دوایین ڕۆژی هاوینە و سێشەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییزە (سەرەتای مانگی ڕەزبەر). 🍇
بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی دووشەممە کات 21:49 خولەک لە نیوگۆی باکووریی زەوی دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی پاییز - September equinox» ڕوو دەدات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی بەهار دەست پێ دەکات.
لەم کاتەدا ماوەی نێوان شەو و ڕۆژ یەکسان دەبێت. ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکەی 152 میلیۆن کیلۆمەتر، کە نێوەندی دوورییە. هەر کەسێک بیەوێت زۆر بە وردی ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای بۆ دەرکەوێت ئەوا لە یەکەم ڕۆژی پاییزدا خۆر لە خاڵی ڕۆژهەڵات هەڵدێت کە 90 پلەیە و هیچ هەڵەی تێدا نییە. بە هەمان شێوە شوێنی ئاوابوونی خۆر ڕێک خاڵی ڕۆژاوات پێ نیشان دەدات، واتە 270 پلە، بۆیە لەم ڕۆژەدا زۆر بە وردی و بە سانایی هەر چوار خاڵ و ئاراستەی جوغرافی لەسەر زەویدا دەستنیشان دەکرێت.
لەم ڕۆژەدا شەوێکی شەش مانگی لە جەمسەری باکووری زەویدا دەست پێ دەکات و خۆر هەڵنایەت تا سەرەتای بەهار. لە هەمان کاتدا ڕۆژێکی شەش مانگی لە جەمسەری باشووری زەوی دەست پێ دەکات و تا بەهار خۆر ئاوا نابێت.